شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

شەیری بکە لە:
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

دیمەنی كۆبوونەوەیەكی پێشووی شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغدا

ئاڤا نیوز  


سەرەتای هەفتەی ئایندە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دارایی و وزە دەگاتە بەغدا. 


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، ئەو شاندە ڕۆژی یەکشەممە دەچنە بەغدا، نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و  وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و سامانە سرووشتییەکانی تێدایە، لەگەڵ هاوتاکانیان لە حكومەتی عێراق کۆدەبنەوە.


بابەتی ستراتیژی: ئامانجی سەردانی شاندەکە، قسەکردنە لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و ئەو میکانیزمانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور دەیانخاتەڕوو.

ذ
وێنە گەورەكە: سەردانی شاندەكە لەكاتێكدایە، بەغدا بۆ مانگی نیسان هێشتا پارەی مووچەی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان نەكردووە، لەكاتێكدا سەرۆكوەزیران بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی ڕێككەوتوون مووچە لە بابەتی سیاسی جیا بكرێتەوە، هاوكات دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری داوە مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: