بەهۆی هێرشەكەی كۆرمۆر بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی هێرشەكەی كۆرمۆر بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە

هەواڵی خێرا

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆن هێرش کرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاوەستاوە و بەمەش نزیکەی دووهەزار و 500 مێگاوات کارەبا کەم دەبێتەوە.


وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ  هێرشی کرایەسەر و قایمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند "هێرشەکە بە درۆن بووە و چەند کەسێک بە سووکی بریندار بوون". بە گوتەی وەزارەتەکانی سامانە سرووشتیەکان و کارەبا، هێرشەکە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا هەیە.


لێدوانی فەرمیی: هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند: بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێلگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی دووهەزار و 500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا. وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان و کارەبا وا دەڵێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان