بە وێنە؛ کیم جۆنگ ئون چاودێریی هەڵدانی چەند مووشەکێک دەکات

شەیری بکە لە:
بە وێنە؛ کیم جۆنگ ئون چاودێریی هەڵدانی چەند مووشەکێک دەکات

کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور. وێنە: میدیا فەرمیی کۆریای باکوور

ئاڤا نیوز

 

کۆریای باکوور لە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی بەردەوامە و ڕێبەری ئەو وڵاتەش لە نزیکەوە چاودێریی هەڵدانی مووشەکەکان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور چاودێریی هەڵدانی ژمارەیەک ڕۆکێتی کرد کە یەکەی پیشەسازیی بەرگریی نوێی ئەو وڵاتە دروستی کردوون.

 

زانیاریی زیاتر: میدیای فەرمیی کۆریای باکوور هەواڵەکەی ڕاگەیاندووە و وێنەکانی بلاوکردوونەتەوە.

 

گۆشەیەکی دیکە: زیادبوونی تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور لە کاتێکدان کە ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەکرێت بە ناردنی مووشەک بۆ ڕووسیا تاوەکو لە شەڕی دژی ئۆکراینا بەکاریان بهێنێت.

 

ئەمەش بزانە: مانگی ڕابردوو ڕووسیا درێژکردنەوەی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەسەر کۆریای باکوور ڤیتۆ کرد، لەو کاتەوە تاقیکردنەوە مووشەکییەکان زیاتر بوون.

 

 

شەیری بکە لە: