کێشەی باغی شەقڵاوە چارەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
کێشەی باغی شەقڵاوە چارەسەر دەکرێت

گرافیكی ئاڤا نیوز

 ئاڤا نیوز


حکومەتی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەی کێشەی کۆمپانیای عەقاراتی باغی شەقڵاوە و هاونیشتمانیان و کاسبکارانی بواری عەقارات پێک دەهێنێت.


چیرۆکی سەرەکی: دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا و بەرنامەی ڕزگار کۆچەر بۆ کێشەکە، نووسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ چارەی کێشەکە هاتووەتە سەر خەت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو ڕۆژ پێش ئێستا 800 خێزان لە نامەیەکی کراوەدا داوایان لە سەرۆکوەزیران بارزانی کرد بێتە دەنگ و کێشەکەیان بۆ چارە بکات. ئەوان ڕایانگەیاند چارەنووسی 35ملیۆن دۆلاریان لە کۆمپانیاکە نادیارە و چەند مانگێکە دەستی دەستییان پێدەکات و نایانداتەوە.


زانیاریی تایبەت: نووسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی، لیژنەیەکی بۆ چارەکردنی کێشەکە لە وەزارەتی ناوخۆ، دەستەی وەبەرهێنان، پارێزگای هەولێر و ئەنجوومەنی دادوەری پێک هێناوە، قسە لەگەڵ باغی شەقڵاوە و ئەنجوومەنی مافخوراوان کراوە.


لێدوانی فەرمی: د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لیژنەکە ئەمڕۆ دەستبەکار بووە و دەستی بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کردووە، هەوڵ دەدرێت بەزووترین کات کێشەکە لە بەرژەوەندیی هەردوو لا چارە بکرێت و مافی کەس نەخورێت.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ