ناردنی پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا دەبێتە یاسا

شەیری بکە لە:
ناردنی پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا دەبێتە یاسا

ژمارەیەک پەنابەر لە بەریتانیا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز   


شای بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پەنابەرانی نایاسایی لە بەریتانیا بۆ ڕواندا دەربڕی، تاوەكو ببێتە یاسایەکی فەرمی لە وڵاتەکە.


وێنە گەورەکە: ڕەزامەندی شاهانە، قۆناغی کۆتایی پرۆسەی یاسا دانانە لە بەریتانیا، ئەمڕۆش شا چارڵسی سێیەم، رەزامەندی دەربڕی لەسەر پرۆسەی ناردنی پەنابەرانی بەریتانیا بۆ وڵاتی ڕوواندا تاوەكو ببێتە یاسایەکی فەرمی. 


هۆکارە زانراوەکان: ماڵی شاهانەی بەریتانیا، لە ئاسایش و گونجاوی ڕواندای کۆڵیوەتەوە و پێیان وایە ڕواندا گونجاوترین وڵاتە بۆ ناردنی پەنابەرانی بەریتانیا. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی بەریتانیا بە یاسایی کردنی پرۆسەکەی پەسەند کرد، دواتریش ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: لە ماوەی 10 بۆ 12 هەفتەی داهاتوو، یەکەم گەشتی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا دەستپێدەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ