ئەردۆغان بۆ نەتەوەکانی کەرکووک: پارێزگاکە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرن

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان بۆ نەتەوەکانی کەرکووک: پارێزگاکە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرن

دیمەنێكی كەركووک- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز   


سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، بۆئەوەی لە داهاتوودا سەقامگیری لە کەرکووک فەراهەمبێت، پێویستە حکومەتی خۆجێی لەنێوان سێ لایەنی "کورد، عەرەب و تورکماندا" بەڕێوەببرێت.


لێدوانی فەرمی: حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی بە ڕۆکان جاف پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت: حکومەتی خۆجێی لە کەرکووک پێویستە لە نێوان کورد، عەرەب و تورکمان بەشێوەیەکی هاوسەنگ کە 32%ـە دابەش بکرێت و پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەشێوەی خول بێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا دووپاتی لەوەکردەوە " پێویستە پارێزگای کەرکووک بەهاوپەیمانیی و بەشداریی هەموو پێکهاتەکان بەڕێوەببرێت".


زانیاریی زیاتر: "هەر لەسەرەتاوە دەستپێشخەریی ئەو پڕۆژەیاسایەمان کردووە کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەشێوەی خول بێت، زۆربەی لایەنە عەرەبەکان ڕازین و چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە کوردەکان دەکەین، چونکە پارێزگای کەرکووک تەنیا بە لایەنێک و دوو لایەن بەڕێوەناچێت" حەسەن تۆران وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: