لە ڕێككەوتتی 24-4-2024 زیاتر لە 200 منداڵ لەدایكبوون

شەیری بکە لە:
لە ڕێككەوتتی 24-4-2024 زیاتر لە 200 منداڵ لەدایكبوون

منداڵێکی تازە لەدایک بوو- وێنە: تەندروستی سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوون لە هەرێمی کوردستان لەڕێککەوتی 24-04-2024، دا  222 منداڵ لەدایکبوون، لەو ژمارەیە نیوەیان لە ڕەگەزی مێن.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە نەخۆشخانەکانی منداڵان و لەدایکبوونی هەولێر و دهۆک بۆ ئاڤا نیوز نێردراون، ڕێکەوتی 24-04-2024، لە هەولێر 24 منداڵ لە دایکبوون، 15ـیان لەڕەگەزی مێ و نۆ یان لە ڕەگەزی نێر بوون، لە دهۆک 45 منداڵ لەدایکبوون کە 23 ـیان کچ بوون.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندرووستی سلێمانی بڵاویکردەوە: لە ڕێککەوتی 24-4-2024 لەسەرجەم نەخۆشخانە حکومی و ئەهلیەکانی سنووری پارێزگاکە 153 منداڵ لەدایک بوون، لەو ژمارەیەش 71 منداڵیان نێر و 82 منداڵیان لەڕەگەزی مێ بوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو منداڵانەی لە هەر سێ شارەكە لەدایكبوون زۆربەیان لە ڕەگەزی مێ بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ