کلارا عەودیشۆ: بێ پێکهاتەکان هەڵبژاردن ناکرێت

شەیری بکە لە:
کلارا عەودیشۆ: بێ پێکهاتەکان هەڵبژاردن ناکرێت

کلارا عەودیشۆ، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هەتاکو کورسیی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان نەگەڕێنرێنەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناکرێت.


لێدوانی فەرمی: کلارا عەودیشۆ، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند "بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نەهێشتنی کورسیی پێکهاتەکان دژی ماددەکانی دەستوورە؛ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش ناکرێت، هەتاکو کورسی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان نەگەڕێنرێنەوە".


زانیاریی زیاتر: ئەگەر بەبێ پێکهاتەکانی کوردستان هەڵبژاردن بکرێت، ئەوا هەڵبژاردن و پەرلەمان شەرعیەتی نابێت، چونکە پێکهاتەکان بەشێکی ڕەسەنی کوردستانن و پێوستە نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان هەبێت. كلارا عەودیشۆ وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێکهاتەکانی کوردستان ڕاپۆرتێکیان دەربارەی بڕیاری نەهێشتنی کورسییەکانیان داوەتە دادگەی فیدراڵی، داوایانکردووە بڕیارێکی دیکە بۆ گەراندنەوەی کورسیی پێکهاتەکان بدرێت.


باكگراوند: ڕۆژی 21-02-2024، دادگەی فیدراڵی 11 کورسیی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە و لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەم کردەوە.


وێنە گەورەكە: بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و زیاتر لە 10 لایەنی سیاسیی و پێكهاتەكان ناڕازین و ئامادە نین بەو شێوەیە بەشداریی بكەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: