ئاسایشی دهۆک دەستی بەسەر زیاتر لە 10 کیلۆ زێڕدا گرت

شەیری بکە لە:
ئاسایشی دهۆک دەستی بەسەر زیاتر لە 10 کیلۆ زێڕدا گرت

زێڕ- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


لە سنووری پارێزگای دهۆک، هەوڵدان بۆ بە قاچاخبردنی زێڕ بۆ دەرەوەی وڵات لەزیادبووندایە، لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر زیاتر لە 10 کیلۆ زێڕ دا گیراوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە یەکێک لە دەروازەی نێوان باکوور و هەرێمی کوردستان بە ڕادیۆی ئاڤا بەهدینانی گوت: هەوڵێکی زۆر دەدرێت بۆ ئەوەی زێر بەقاچاخ ببرێتە تورکیا، دوو کەس بەهۆی ئەو کارەوە دەستگیرکراون.


زانیاریی زیاتر: لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەدا زیاتر لە 10 کیلۆ زێڕ لەلایەن هێزەکانی ئاساییشەوە دەستی بەسەرداگیراوە.


وێنە گەورەكە: بردنی زێڕ بە ڕێگەی یاسایی و بە مەبەستی بازرگانی لەلایەنی تورکیاوە باجی زۆر دەچێتە سەر، بۆیە هەوڵی ئەو کەسانە بۆ خۆ دزینەوەیە لە باجی گومرگی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە کچ و کوڕان پارچە زێڕ بەخۆیانەوە دەکەن و دەچن بۆ تورکیا بە مەبەستی فرۆشتنەوەی، لەسەر ئەمەش چەند کەسێک دەستگیرکراون.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: