حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:  دژی تەوتین نین

شەیری بکە لە:
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:  دژی تەوتین نین

هەواڵی خێرا

ئاڤا نیوز

 

سەبارەت بە بابەتی بەبانکیکردنی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "حکومەت هیچ کات دژی بە بانکیکردنی تەوتینی مووچەی موچەخۆران نەبووە و نابێت".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە مێژە وەک لە کارنامەی کابینەکە هاتووە بە کرداری پرۆسەی بەبانکیکردن (تەوتین) لەڕێگەی (هەژماری من)ەوە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکراوە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری و برەودان بە چالاکی بانکی و شەفافیەت. ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.

 

بۆچی گرنگە: حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دژی تەوتینی مووچە نیە و زیاتر لە ساڵێکە بە کردارەکیی پرۆسەی بەبانکیکردن (تەوتین) لە ڕێگەی بانکە ڕێگەپێدراوەکان لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقی لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە دەستی پێکردووە.


زانیاریی زیاتر: حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئێستا گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ زیاتر لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خودی پرۆسەکە، ئەم بابەتە شایەنی چارەسەرە لە ڕێگەی دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی مووچەخۆر بێت.


شێوازی جێبەجێکردنی: پرۆژەی تەوتینی هەرێمی کوردستان بە ناوی (هەژماری من) گشت مەرج و پێداویستییەکانی بانکی ناوەندیان جێبەجێ کردووەو حکومەتی هەرێم تەنیا ڕۆڵی ئاسانکاریی دەگێڕێت.

 

باكگراوند: تائێستا زیاتر لە 250 هەزار مووچەخۆری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆماركراون.


پێدراوە ڕاستەكان: هەژماری من و تەوتین جیاوازن، تەوتین تەنیا بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانە و هەژماری من پڕۆژەیەكی بانكییە و مووچەخۆران جگە لە مووچە دەتوانن قەرزی بانكییش وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: