بارەگای دوو حیزبی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان سووتێنران

شەیری بکە لە:
بارەگای دوو حیزبی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان سووتێنران

وێنەی بارەگا سووتاوەكە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


شەوی ڕابردوو دوو بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (پەدەکەسە) و  یەکێتیی دیموکراتی کوردستان – سووریا لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان سووتێنران، ئەنەکەسە پەیەدە بە بەرپرسیار لەو کارە دەزانن.


وێنە گەورەکە: سەرەتای مانگی چوار بڕیارێک لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان درا کە هەر ئۆفیسێک مۆڵەتی نەبێت دادەخرێت، بەڵام بەگوێرەی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە، لە ژێر  چاودێری ئەمریکا کراوە، ئەنەکەسە دەتوانێت بارەگا بەبێ مۆڵەت بکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم برۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندی دەرەوەی ئەنەکەسە بە ئاڤا نیوزی گوت: "پەیەدە پێشێلی ڕێککەوتنەکەی نێوانمانی کردووە و  ئەو کردەوانە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵک."


کاریگەری و لێکەوتەکان: سووتاندنی بارەگاکان لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، دەبێتە هۆی ئەوەی خاوەن موڵکەکان، بیناکانیان بە کرێ نەدەنە ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە)، ئەندامەکەی کۆمیتەی پەیوەندی دەرەوەی ئەنەکەسە وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان