دوو ژووری بازرگانیی تورکیا سەردانی هەولێر دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


دوو ژووری بازرگانیی توركیا سەردانی هەولێر دەكەن و کار بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا دەدرێت.


لێدوانی فەرمی : "ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی ژووری بازرگانیی ئورفە سەردانی ژووری بازرگانیی هەولێریان كرد، لە ئایندەیەکی نزیکیش ژووری بازرگانیی ئیستانبووڵ سەردانی هەولێر دەکەن". گەیلان حاجی سەعید ـ سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر ئەمەی بە ئاڤانیوزی ڕاگەیاند.


بۆچی گرنگە: لە ڕێگەی هەماهەنگیی نێوان ژوورە بازرگانییەکانی هەردوولا، کار بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا دەكرێت.


ئامارەکان وادەڵێن: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و تورکیا لە ساڵی 2023 نزیکەی 15 ملیار دۆلار بووە.


باكگراوند: دوای 13 ساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ـ سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد، لە هەرێمی كوردستانیش دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیران بارزانی ئەنجام دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: