تا ئێستا 873 هەزار منداڵ ڤاکسینی دژە سوورێژەیان وەرگرتووە

شەیری بکە لە:
تا ئێستا 873 هەزار منداڵ ڤاکسینی دژە سوورێژەیان وەرگرتووە

منداڵێک لە كاتی وەرگرتنی ڤاكسینی دژە سوورێژە- وێنە: تەندروستی هەولێر

ئاڤا نیوز


وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی هەشت ڕۆژدا 873 هەزار منداڵ ڤاکسینی دژە سوورێژەیان وەرگرتووە.


وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 19-03-2024 وەزارەتی تەندروستی عێراق هەڵمەتی پێکوتەی سورێژە بۆ هەشت ملیۆن قوتابی قۆناغی سەرەتایی و باخچەی ساوایان ڕاگەیاند، هەڵمەتەکە هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە و لە 16ی ئەم مانگەوە دەستی پێ کردووە.


لێدوانی فەرمی: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: "ئەم هەڵمەتە ماوەی 10 ڕۆژ دەخایێنێت، تا ئێستا 873،191 منداڵ لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان ڤاکسینی دژە سوورێژەیان وەرگرتووە".


پێدراوە ڕاستەکان: ئەم هەڵمەتە 10 ڕۆژ دەخایێنێت جگە لە ڕۆژانی پشوو، لە ڕێگەی سێ هەزار و 280 كارمەند بەرێوەدەچێت، لە سێ هەزار و  981 قوتابخانە، پێکدێت لە هەزار و 100 سەرپەرشتیار و هەزار و 94 تیم کە گواستنەوەی تیمەکان بە هەزار و 500 ئۆتۆمبیل دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان