ئەو كریستیانانەی لە هەرێمی كوردستانن نایانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان

شەیری بکە لە:
ئەو كریستیانانەی لە هەرێمی كوردستانن نایانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان

ڕێوڕەسمێكی كریستیانەكان لە هەرێمی كوردستان- AFP

ئاڤا نیوز 

 

بەشێک لە کریستیانەکانی موسڵ کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەژین، بەهۆی خراپیی دۆخی ئەمنی و ئابوورییەوە نایانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.


وێنە گەورەکە: کاتێک داعش لە ساڵی2014 موسڵی داگیرکرد، زیاتر لە 35 هەزار کریستیان لە مووسڵ دەژیان، ئاوارەی هەرێمی  کوردستان بوون و بەشێکیشیان بەرەو ئەوروپا کۆچیان کرد، تائێستا زۆربەیان لە هەرێمی کوردستان دەژین.


لێدوانی فەرمی: ڕائید عادل، بەرپرسی کەنیسەکانی سریانی کاسولیک لە موسڵ ڕایگەیاند: بەهۆی دۆخی ئابووری و ئاسایش و ئەمنی خراپەوە، کریستیانەکان تەنها بۆ کاری تایبەت سەردانی زێدی خۆیان دەکەن و ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا تەنیا 70 خێزانی کریستیان گەڕاونەتەوە شاری موسڵ.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: