لە چوار مانگدا ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
لە چوار مانگدا ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

ناوچەیەكی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ, زیاتر لە یەک ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار و سەردانکەر هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کە زۆرینەیان خەڵکی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون.


وێنە گەورەکە: لە بۆنەکاندا ڕێژەی هاتنی گەشتیار و سەردانکەر بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2024، هەشت ملیۆن گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.


لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولحەمید ـ گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نزیکەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار سەردانکەر ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.


لە لایەکی دیکەوە: هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 150 هەزار سەردانکەری ناوخۆیی هەبوون، ئەمەش هۆکار بووە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: