ڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوەی تەقینەوەكەی سەربازگەی كالسۆ بڵاوكرایەوە

شەیری بکە لە:
ڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوەی تەقینەوەكەی سەربازگەی كالسۆ بڵاوكرایەوە

دیمەنێكی سەربازگەی كالسۆ- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


لیژنەی باڵای تەکنیکی ڕاسپێردراو بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی سەربازگەی کالسۆ ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاند، بەڵام یەکلا نەکراوەتەوە تەقینەوەکە چۆن ڕوویداوە.


وێنە گەورەکە: شەوی 19 لەسەر 20ـی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سەربازگەی کالسۆی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی تێیدا جێگیرن لە پارێزگای بابل ڕوویدا، بەو هۆیەوە کوژراوێک و نۆ برینداری لێکەوتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاپۆرتی لیژنەکەدا هاتووە، تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە و چاڵێکی گەورەی دروستکردوە و لە ناو شوێنی مووشەک و تەقەمەنی سەربازگاکەدا ڕوویداوە، بە دووری سەدان مەتر پارچەی مووشەکی پەرشوبڵاو بوونەتەوە.


زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکانی فەرماندەی بەرگری ئاسمانی پشتڕاستییان کردووەتەوە کە پێش و لەکاتی تەقینەوە و دوای تەقینەوەکەش، هیچ جووڵەی فڕۆکەیەکی جەنگی یاخود درۆن لە ئاسمانی پارێزگای بابل دا نەبووە.


هۆکارە زانراوەکان: ئەو جۆرە تەقینەوەیە بەهیچ شێوەیەک هی ئەوە نییە مووشەک لە ئاسمانەوە ئاراستەکرابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: