سبەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سوودانی كۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سبەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سوودانی كۆدەبێتەوە

بایدن و سوودانی- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ ئەمریكا، چوارچێوەی هەماهەنگی سبەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە.


لێدوانی فەرمی: د. عائد هیلالی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆببێتەوە سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ ئەمریكا، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ سبەی بەهۆی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەغدا.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەمریكا و دۆسییەی ئەمنی، ئابووری، بانكەكان، وزە و ژینگە، لە ئەجێندای کۆبوونەوەکانی بووە.

 

بۆچی گرنگە: سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرپەر‌شتی واژۆكردنی 18 یاداشتی لێكتێگەشتنی لەنێوان كەرتی حكومی و تایبەتی عێراق و كۆمپانیاكانی ئەمریكای كرد، بەشێك زۆری یاداشتەكان پەیوەست بە پەرەپێدانی كەرتی وزە بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ