قوباد تاڵەبانی: داوام لە ئەردۆغان کرد گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەست پێ بکاتەوە

شەیری بکە لە:
قوباد تاڵەبانی: داوام لە ئەردۆغان کرد گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەست پێ بکاتەوە

ئاڤا نیوز 

 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشوازیکردن لە سەرۆککۆماری تورکیا، داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیای لە ئەردۆغان کردووە. 

 

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی هەولێریشی کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆ بووەوە، لە کۆبوونەوەکدا قوباد تاڵەبانیش بەشداربووە و پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانیی باس کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: داوام لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بکات. 

 

هۆکارە زانراوەکان: لە ڕێککەوتی 04-03-2023 حکومەتی تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست، بە گوتەی بەرپرسانی تورکیا سزاکانی سەر فڕۆکەخانەکە بە هۆی هاوکاری و هەماهەنگیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

شەیری بکە لە: