سەرۆكایەتی هەرێم: تورکیا پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆكایەتی هەرێم: تورکیا پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

ئاڤا نیوز  


سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سه‌رکۆماری تورکیا به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کردەوە.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغدا هێنا، وێستگەی دووەمی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ـ سەرۆککۆماری تورکیا بۆ هەولێر بوو، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆ بووەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی خواستی هه‌رێمی کوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆماری تورکیا له‌ هه‌موو بواره‌کاندا ده‌ربڕی و دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ له‌ ناوچه‌که‌ فاکته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری ده‌بێت.


زانیاریی زیاتر: ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه‌، ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ هاریکاریی هاوبه‌ش و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان نیشان دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ