ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری تورکیا

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری تورکیا

سەرۆك بارزانی و سەرۆككۆماری توركیا- وێنە: بارەگای بارزانی

ئاڤا نیوز

 

لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری تورکیا، جەخت لە بەرەوپێشچوون و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و  تورکیا کرایەوە.


چیرۆکی سەرەکی: لە شاری هەولێر سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبووەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: جەخت لە بەرەوپێشچوون و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە، ئەوەش لەپێناو پتەوتر کردنی سەقامگیریی هەرێمایەتی، هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان و قووڵترکردنەوەی بنەماکانی دراوسێیەتی و برەودانی پەیوەندییە ئابوورییەکان.  ئەمە لەڕاگەیێنراوی فەرمی بارەگای بارزانی دا هاتووە.


بابەتی ستراتیژی: لەو کۆبوونەوەیەدا ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا بە گرنگ و فاکتەری گەشەپێدان و ئارامی وەسفکرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: