سەرۆكوەزیران بارزانی: لەگەڵ ئەردۆغان هاوڕابووین لەسەر پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیران بارزانی: لەگەڵ ئەردۆغان هاوڕابووین لەسەر پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە

نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی، لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە و جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی و هاریکاری هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا کرد.


وێنە گەورەكە: لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی پێشوازیان لە  ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەڕاگەیێنراوی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و تورکیادا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان و لەسەر بنەمای دەستوور".


بابەتی ستراتیژی: برەودان بە هەماهەنگیی و هاریکاری هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەشێکی دیکەی گفتوگۆی کۆبوونەوەکە بوو.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: