سەرۆککۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی لە هەولێرە

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی لە هەولێرە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆككۆماری توركیا و سەرۆكوەزیران بارزانی- KRG

ئاڤا نیوز

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ـ سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە هەولێری پایتەخت و ئەمەش یەکەم سەرۆککۆماری تورکیایە لە مێژوودا کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.


وێنە گەورەكە: لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەکەن.

 

گۆشەیەكی دیكە: سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، دوای سەردانی بۆ بەغدا دێت کە لەگەڵ  سەرۆکوەزیرانی عێراق 26 ڕێککەوتن و یادداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆ کرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لەو بابەتانەی سەرۆککۆماری تورکیا، لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی كرد، پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدانی عێراق و تورکیا" بوو. 


بۆچی گرنگە: تورکیا لە ڕووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە گرنگییەکی تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و لە کۆبوونەوەکانی سەرۆککۆماری تورکیا بڕیار وایە باسی دروستکردنی ڕێگەیەکی دیکەی بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی دیکە بکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: