ڕاوێژکارێکی سوودانی بۆ ئاڤا نیوز: لەگەڵ تورکیا کێشەی ئاو چارەسەر دەکەین

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکارێکی سوودانی بۆ ئاڤا نیوز: لەگەڵ تورکیا کێشەی ئاو چارەسەر دەکەین

زیا ناسری، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

بە سەرپەرشتیی سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق، 20 ڕێککەوتن و یادداشت لە سێکتەرە جیاوازەکان واژۆ دەکرێن.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆککۆماری تورکیا بە یاوەری شاندێکی باڵای وڵاتەکەی، لە بەغدایە و چەندین ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق واژۆ دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: زیا ناسری ـ ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنەکان لە سێ بەش پێک دێن؛ یەکەمیان کە سەرەکیترینیشیانە بواری ئەمنییە، دووەم ئابووری و وەبەرهێنانە و سێیەمیش پرسی ئاوە".

 

زانیاریی زیاتر: لەبارەی پرسی ئاو، عێراق چاوی لەوەیە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ تورکیە بە شێوەیەک بن هەم پێداویستی نێوخۆیی دابین بکات و هەمیش کێشەی کەمئاوی بۆ 10 ساڵی ئایندە چارەسەر بکات.

شەیری بکە لە: