ئاڤا ناوی ئەندامانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی لە ئەردۆغان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە کاتی گەیشتنی بۆ بەغدا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە کاتی گەیشتنی بۆ بەغدا

ئاڤا نیوز


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوای بەغدا، سەردانی هەولێر دەکات و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێدەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای 13 ساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە سەردانی عێراقی کردەوە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەولێر بکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر، ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەنێو شاندی پێشوازی دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: