دەروازەیەکی سنووری دیکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

جێگری کارگێڕیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی سنووریی دیکەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە زاخۆ دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: فارس یوحەنا بالیۆس، جێگری کارگێڕیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆم بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی زیادکردنی جووڵەی بازرگانیی، ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی بازرگانی دیکە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکەین".

 

بۆچی گرنگە؟ ئەگەر جووڵە و قەبارەی بازرگانی فراوانتر بێت، هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێت و قەرەباڵغی و هاتووچۆی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلیش کە تاقە دەروازەی سنووری ئێستای هەرێمی کوردستان و تورکیایە لە زاخۆ، کەم دەبێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: دەروازەکە دەکەوێتە گوندی قەرەولەی سەر بە ناحیەی ڕزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و 20 کیلۆمەتر لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دوورە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ دەستپێکردنی کارەکانی دەروازەکە، لیژنەیەک بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارە پێویستەکان پێک هێنراوە.

شەیری بکە لە: