ئایدن مەعرووف: پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە لە ئاستێکی زۆرباشدایە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایدەگەیێنێت، پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە لە ئاستێکی زۆرباشدایە، بە تایبەتی لە ڕووی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 

وێنە گەورەکە: دوای 13 ساڵ ئەردۆغان جارێکی دیکە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعرووف سەردانی سەرۆککۆماری تورکیای بۆ بەغدا و هەولێر بە "گرنگ" زانی و بە ئاڤا نیوزیشی گوت: "پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە لە ئاستێکی زۆرباشدایە، ئێمە وەکو نەتەوەی تورکمان و پێکهاتەکان هەموو کات لەگەڵ ئەوەداین پەیوەندییەکان بەرەوپێشتر بڕۆن".


زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ شاندەکەی داوی کۆتاییهاتنی دیدارەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، کاتژمێر 06:05 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دەگاتە هەولێر.

شەیری بکە لە: