سەرۆک بارزانی: میدیا و ڕۆژنامەنووسی ئامرازی كاریگەرن بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان

شەیری بکە لە:
سەرۆک مەسعود بارزانی

سەرۆک مەسعود بارزانی

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژناگەریی کوردی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەنووسان دەکات و دەڵێت، میدیا و ڕۆژنامەنووسی ئامرازی كاریگەرن بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ناسنامە و مافەكانی گەلی كوردستان

 

پەیامی پیرۆزبایی: سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەد و بیست و شەشەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی كە هاوكات ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی داوا لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان هەیە، ئەركی خۆیان بەشێوەیەكی پیشەیانە بۆ گەیاندنی ڕاستییەكان و هەروەها لەپێناو بەهێزكردنی فەرهەنگ و هۆشیاریی كۆمەڵگە و هاووڵاتیان جێبەجێ بكەن.

 

شێوازی جێبەجێکردن: پێویستە ڕاگەیاندنكار و ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ئەوەیان هەمیشە لەیاد بێت كە میدیا و ڕۆژنامەنووسی ئامرازی كاریگەرن بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ناسنامە و مافەكانی گەلی كوردستان، لە هەمانكاتیشدا ئامرازن بۆ پاراستنی بەهاكان و قووڵتركردنەوەی فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی لەناو خەڵكدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ