کۆمیسیۆن وێستگە و ناوەندەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی کوردستان دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن وێستگە و ناوەندەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی کوردستان دیاری دەکات

پرۆسەی دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆن وێستگە و ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد، کۆتا ئاماری ژمارەی دەنگدەرانیشی بڵاوکردەوە.

 

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکران".

 

ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 کەس دەنگ دەدەن، هاوکات دابەشکاری ناوەند و وێستگەکان بەمشێوەیە دەبێت:

- هەولێر 498 ناوەند و دوو هەزار و 203 وێستگە
- سلێمانی 477 ناوەند و دوو هەزار و 364 وێستگە 
- دهۆک 264 ناوەند و هەزار و 595 وێستگە 
- هەڵەبجە 27 ناوەند و 136 وێستگە

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 17-4- 2024 سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێک زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێک بەڕێوەبچێت کە مافی دەنگدەران و پێکهاتەکانی تێدا پێشێلکرا بێت.

شەیری بکە لە: