پرسی سەرەکیی سەردانەکەی ئەردۆ‌غان بۆ عێراق ئەمنییە

شەیری بکە لە:
پرسی سەرەکیی سەردانەکەی ئەردۆ‌غان بۆ عێراق ئەمنییە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: میدیا تورکییەکان

ئاڤا نیوز

 

لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا، پرسی ئەمنی دیارترین ئەو بابەتانەیە کە قسەی لەسەر دەکرێت و عێراقیش چاوی لە چەند ڕێککەوتنێکە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە سبەی دووشەممە دوای 13 ساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: "عێراق جەخت لە هەڵوێستی خۆی دەکاتەوە لەوەی ڕێگە نادەت خاکەکەی ببێتە خاڵی هێرشکردن بۆ سەر تورکیا، هەر جۆرە کردەوەیەکی سەربازی تورکیاش لە خاکەکەیدا بەبێ هەماهەنگی پێشوەختە ڕەتدەکەینەوە".

 

زانیاریی زیاتر: پرسی ئاو یەکێکی دیکەیە لەو بابەتانەی کە گرنگییەکی زۆری بۆ عێراق هەیە، بەرپرسانی بەغدا هەوڵ دەدەن بۆ پرسی ئاو بگەنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا.

 

ئەمەش بزانە: ئامانجی سەردانەکە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانە، جگە لەوەش عێراق چاوی لەوەیە چەند ڕێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا واژۆ بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ