لیستی گرێبەستی وانەبێژان ڕەوانەی بەغدا کراوە

شەیری بکە لە:
مامۆستایەک لە کاتی وانە گوتنەوە - محەممەد شوانی

مامۆستایەک لە کاتی وانە گوتنەوە - محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

 

لیستی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا کراوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی بەغدا ڕەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنیان بدات.

 

وێنە گەورەکە: کۆنووسێک لەنێوان وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەکرا، دوای پێداچوونەوە ناوی زیاتر لە 37 هەزار و 700 وانەبێژ ڕەوانەی بەغدا کرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەكی باڵا لەنێو وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لیستەکە ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، دوای پێداچووونەوە بۆ بەغدا نێردراوە."

 

زانیاریی زیاتر: دوای بەگرێبەستکردنی وانەبێژان، مووچەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 500 هەزار و بڕوانامەی دیبلۆمیش 450 هەزار دینار دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: