ئەو کەسانەی دەستەواژەی "خوێن قەرزاری" لەسەر ماڵێکی کەرکووک نووسیبوو دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
ئەو کەسانەی دەستەواژەی "خوێن قەرزاری" لەسەر ماڵێکی کەرکووک نووسیبوو دەستگیرکران

وێنەی دوو تۆمەتبارەکە لە کامێرای چاودێرییەوە. وێنە: پۆلیسی کەرکووک

ئاڤا نیوز

 

پۆلیسی کەرکووک بڵاویکردەوە، دوو کەسیان بە تۆمەتی نووسینی دەستەواژەی "مطلوب دم - خوێن قەرزاری" لەسەر دیواری ماڵێکی شارەکە دەستگیرکرد.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە لە شاری کەرکووک لەسەر دیواری ماڵی مامۆستا و چالاکوانێک دەستەواژەی "مطلوب دم" نووسرابوو کە هەڕەشەی کوشتنە و لەناو کۆمەڵگەی عێراقیدا زۆر باوە. گرووپە جیاوازەكان و بەشێك لە كەسانی دوژمندار بۆ هەڕەشە و ترساندن ئەم دەستەواژەیە بەكاردەهێنن.

 

لێدوانی فەرمی: عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: ئەو کەسانەی لەسەر دیوارەکە ئەو دەستەواژەیەیان نوسیبوو، دوو کەسن و پێشتر کێشەیان لەگەڵ خاوەن ماڵەکە هەبووە، دوای بەدواداچوونی پۆلیس توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 431 دەستگیر بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: