سوودانی لە ئەمریکا چی کرد؟

شەیری بکە لە:
سوودانی لە ئەمریکا چی کرد؟

محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ جۆ بایدن لە کۆشکی سپی. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

سەردانە یەک هەفتەیەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا کۆتایی هات و گەڕایەوە بەغدا، میدیای فەرمی عێراقیش بە "سەرکەوتووانە" ناوزەندی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەمریكا و دۆسییەی ئەمنی، ئابووری، بانكەكان، وزە و ژینگە، لە ئەجێندای کۆبوونەوەکانی بووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: سوودانی لە ئەمریکا لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆک، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکە کۆبوویەوە و یەکێک لەو داواکارییە گرنگانەی هەیبووە بەدەستهێنانی سیستەمی چاودێری درۆن و کڕینی هێلیکۆپتەر بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی 18 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی کرد لە بوارەکانی وزە، ئابووری، پەرەپێدانی کەرتی نەوت و پیشەسازی دەرمان و لەگەڵ نوێنەرایەتی کۆمپانیای سەربازی، تەکنەلۆژی و وزە کۆبوویەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان