تورکیا زنجیرە سزایەک بەسەر ئیسرائیل دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
تورکیا زنجیرە سزایەک بەسەر ئیسرائیل دەسەپێنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەگەڵ ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس، زنجیرە سزایەکی بەسەر ئیسرائیلدا سەپاند.

 

وێنە گەورەكە: لە سەرەتای جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ئەنقەرە هەڵوێستی توندی دژی تەلئەڤیڤ هەبووە و پشتگیری خۆی بۆ خەڵکی غەززە و بزووتنەوەی حەماس دەربڕیووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سزایانەی تورکیا بەسەر ئیسرائیلدا سەپاندبوونی بریتین لە ڕاگرتنی هاوردەكردنی بەنزینی فڕۆكە، ئاسن و پۆڵا لەگەڵ 36 ماددەی دیكە.

 

بۆچی گرنگە: سەردانەکەی هەنییە لە کاتێکدایە کە حەماس بە نێوەندگیری قەتەر لەسەروبەندی دانووستاندایە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ