لە نەینەوا کورد بەشداریی لە فێستیڤاڵی بەهارەدا نەکرد

شەیری بکە لە:
لە نەینەوا کورد بەشداریی لە فێستیڤاڵی بەهارەدا نەکرد

فیستیڤاڵی بەهارە لە نەینەوا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی نەبوونی هیچ بڕگەیەکی تایبەت بە خۆیان، هاونیشتمانی کورد بایکۆتی فێستیڤاڵی بەهارەی نەینەوایان کرد.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20ـی نیسانی هەموو ساڵێک لە پارێزگای نەینەوا فێستیڤاڵی بەهارە بەڕێوەدەچێت، ئامانج لێی کۆکردنەوەی پێکهاتە جیاوازەکان و دەربڕینە لە پێكەوە ژیان.

 

لێدوانی فەرمی: "کورد پێکهاتەی سەرەکییە لە پارێزگاکە، بەڵام هیچ بڕگە و چالاکییەکی فێستیڤاڵەکە تایبەت نەکرابوو بەوان و هیچ درووشمێک بە کوردیش نەنووسرابوو، بۆیە بایکۆتییان کردووە"، ئەحمەد کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.

 

زانیاری زیاتر: بەرپرسیارێتی ئەو نیگەرانییەی کورد بۆ جێگری دووەمی پارێزگار دەگەڕێنرێتەوە کە خۆی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی دەستووری عێراق، هەر چالاکییێک بکرێت پێویستە نووسینەکان بە زمانی کوردی و عەرەبی بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: