ئەو ژنەی کوڕەکەی جگەری پێی بەخشیبوو كۆچی دوایی كرد

شەیری بکە لە:
ئەو ژنەی کوڕەکەی جگەری پێی بەخشیبوو كۆچی دوایی كرد

وێنەی گەنجەكە و دایكی - سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


پێش سێ مانگ لە دهۆک، کوڕێک جگەری خۆی بە دایکی بەخشی، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە دایکەکە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.


چیرۆکی سەرەکی: بورهان ئەیوب، گەنجێکی کۆمەڵگەی کۆرایە لە دهۆک، دایکی تووشی نەخۆشی جگەر ببوو و پێویستبوو بیگۆڕن، بورهان جگەری پێ بەخشیبوو.


لێدوانی فەرمی: بورهان ئەیوب، لە لێدوانێکیدا بە ئاڤا نیوزی گوت: ماوەی پێنج ساڵ بوو دایکم بەدەست نەخۆشی جگەرەوە دەیناڵاند، پزیشکەکان پێیان گوتبوو کە دەبێت جگەری بگۆڕن و بۆ ئەمەش بەشێک لە جگەری کەسێکی دیکەی بۆ دابنرێت.


زانیاریی زیاتر: بورهان بڕیاریدابوو جگەری خۆی پێ ببەخشێت و لە سەرەتای ئەمساڵ نەشتەرگەرییەکە بکەن، دوای ئەو ماوەیە ئەمڕۆ بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە دایکی کۆچی دوایی کرد.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان