سوودانی: چیدیکە داعش هەڕەشە نییە بۆ سەر عێراق

شەیری بکە لە:
سوودانی: چیدیکە داعش هەڕەشە نییە بۆ سەر عێراق

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی عێراق، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دەرئەنجامەکانی پەیوەندیدار بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیاند، دەڵێت "چیدیکە داعش هەڕەشە نییە بۆ سەر عێراق".


وێنە گەورەکە: بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی عێراق بەتایبەت شیعەکان، داوای کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە خاکی عێراق دەکەن، پرسی کشانەوەی ئەو هێزانەش لە بابەتە سەرەکییەکانی سەردانەکەی سوودانی بووە بۆ ئەمریکا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق پابەندە بە دەرئەنجامەکانی لیژنەی باڵای سەربازی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دوای 10 ساڵ. 


زانیاریی زیاتر: "عێراق ئەمڕۆ جیاوازە لەوەی لەوەی ساڵی 2014، چەکدارانی داعش چیدیکە هەڕەشە نین بۆ سەر عێراق، سرووشتییە سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بەردەوامبوونی بکرێت". سوودانی وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: