دوو ئەندامی شاندی عێراق لە ئەمریكا داوای مافی پەنابەری دەكەن

شەیری بکە لە:
دوو ئەندامی شاندی عێراق لە ئەمریكا داوای مافی پەنابەری دەكەن

وێنەی شاندەكەی عێراق لە ئەمریكا- نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز


دوو ئەندامی ئەو شاندەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەردانی ئەمریكایان كرد، داوای مافی پەنابەرییان لەو وڵاتە كردووە و نایانەوێت بگەڕێنەوە عێراق.


لێدوانی فەرمی: نزار حەیدەر ـ بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاگەیاندنی عێراقی و شرۆڤەکاری سیاسی لە واشنتن، بە ئاڤا نیوزی گوت: دوو ئەندامی ئەو شاندەی سوودانی کە ئێستا لە ئەمریکان، داوای مافی پەنابەرێتیی سیاسییان لەو وڵاتە کردووە و نایانەوێت بگەڕێنەوە عێراق.


زانیاریی زیاتر: لەبارەی ڕووداوەکەوە، سوودانی گوتوویەتی کە دەگەڕێتەوە عێراق بڕیار دەدات چی لەسەر ئەو بابەتە
بکات، ئەمە "شەرمەزارییە" کە ڕووبەڕووی سەرۆکوەزیران بووەتەوە و بڕیاریشە بەمزووانە ناوەكانیان ئاشكرا بكرێن. نزار حەیدەر ئەمەی گوت.


وێنە گەورەكە: ئەم حاڵەتانە پێشتر و لە ساڵانی ڕابردووش ڕووی داوە. بەرپرسانی سەربازیی عێراق کە لەگەڵ شاندی حکومی چوونەتە ئەمریکا، داوای مافی پەنابەرییان کردووە و لەگەڵ شاندەکەیان بۆ عێراق نەگەڕاونەتەوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ