سەرۆک بارزانی و شاندێکی کۆمیسیۆنی عێراق تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی کوردستانیان کرد

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و شاندێکی کۆمیسیۆنی عێراق تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی کوردستانیان کرد

سەرۆک بارزانی و شاندی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق

ئاڤا نیوز


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.


وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان و زیاتر لە 10 لایەنی سیاسیی و پێکهاتەکان لە بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ شێوازی هەڵبژاردنەکە ناڕازین و ئامادە نین بەو شێوەیە بەشداریی بکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن و دادوەر عامر موسا محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.


زانیاريی زیاتر: لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ئەو هەنگاوانە ئاڵوگۆڕ کرا کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناویەتی، ئەو هەنگاوانەش کە پێویستە بگیرێنەبەر لەپێناو گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد.


لە لایەکی دیکەوە: ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق ڕایگەیاند: دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێک زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێک بەڕێوە بچێت کە مافی دەنگدەران و پێکهاتەکان پێشێل کرابێت.


ئەوەی پێشبینی دەكرێت: ئەگەر داواکاری لایەنە ناڕازییەکان لە شێوازی هەڵبژاردن جێبەجێ نەکرێت، چاوەڕوان ناکرێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ