کۆگایەکی جلوبەرگ لە بازاڕی شێخەڵڵا سووتا

شەیری بکە لە:
کۆگایەکی جلوبەرگ لە  بازاڕی شێخەڵڵا سووتا

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆگایەکی جلوبەرگ لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر گڕی گرت و تیمەکانی بەرگری شارستانیی هەولێر کۆنترۆڵیان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: ڕائید سیراج تەیفوور، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەلێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بە نیو کاتژمێر کۆنترۆڵ کرا".

 

زانیاریی زیاتر: لە کاتی ڕووداوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنەکە نزیک بوونە و بەمەش توانرا بەخێرایی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆگایەی سووتاوە، لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێرە، تایبەت بووە بە جلوبەرگ و بەشی زۆری کەلوپەلەکانی سووتاون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان