سوودانی: هیچ هێزێکی شەڕکەر لە عێراق نەماوە تاوەکو بکشێتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی: هیچ هێزێکی شەڕکەر لە عێراق نەماوە تاوەکو بکشێتەوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە عێراق یەکلایی کردەوە و گوتی: هیچ هێزێکی شەڕکەر نەماوە تاوەکو بکشێتەوە.

وێنە گەورەکە: چوار ڕۆژە سوودانی لە واشنتنە، جگە لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا چاوی بە چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە کەوتووە، پرسی ئەمنی و بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر خاکی عێراق کڕۆکی کۆبوونەوەکانی بوون.

لێدوانی فەرمی:  سوودانی لە نوێترین لێدوانیدا لە واشنتن گوتی: پرسی هێزەکانی هاوپەیمانان سێ ڕەهەند لەخۆدەگرێت: یەکەمیان هەڵسەنگاندن بۆ مەترسی داعش، دووەم هەڵسەنگاندن بۆ ژینگە و دۆخی دەوروبەر، سێیەم توانای هێزەکانی عێراق بۆ پاراستنی ڕەوشی ئەمنی ناوچەکە."

 

بابەتی ستراتیژی: سوودانی جەختی کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کشاونەتەوە، جگە لە ڕاوێژکارانی سەربازی و تەکنیکی هیچ هێزێکی شەڕکەر لەسەر خاکی عێراق نەماوە تاوەکو قسە لەبارەی کشانەوەیان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ