ڕووسیا بەرپەرچی هيرشێکی فراوانی ئۆکراینا دەداتەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا بەرپەرچی هيرشێکی فراوانی ئۆکراینا دەداتەوە

سەربازێکی ڕووسی لە شەڕی ئۆکراینا لە کاتی هەوڵدان بۆ تەقاندنی ئاڕ پی جییەک، فۆتۆ: ndtv

ئاڤا نیوز

ڕووسیا بەرپەرچی هيرشێکی فراوانی ئۆکراینا دەداتەوە و 20 درۆن و 2 مووشەکی بالیستی دەخاتە خوارەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند "بەدرێژایی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک هێرشی ڕژێمی کیێڤ پووچەڵ کرانەوە."

زانیاریی زیاتر: ڕووسیا 5 باڵۆنی ئۆکراینی خستوونەتە خوارەوە کە بەمەبەستی سەرلێشێواندنی سیستەمی بەرگریی ئاسامانیی ئەو وڵاتە ڕەوانەی ئاسمانی ڕووسیا کرابوون.

ئەوی پێویستە بیزانیت: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و ئەو دوو وڵاتە بە نزیکەیی هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر یەکدی. لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا زیاتر ژێرخانی وزەی یەکدی دەکەنە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: