دووەم ڕۆژی دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
دووەم ڕۆژی دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

یەکەم پانێلی دیدارەکە تایبەتە بە ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا

ئاڤا نیوز

دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بۆ دووەم ڕۆژ بەردەوامە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی جیاواز و تایبەت بە دۆخی كوردستان و عێراق و جیهان، ئاڤا نیوز هاوشێوەی دوێنێ ڕووماڵی دەکات.

وێنە گەورەكە: ڕۆژی یەكەمی دیدارەكە بۆ قسەكردن بوو لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی دووەمی دیدارەكەش بۆ قسەكردنە لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ژینگە، کەشوهەوا، ئاڵنگارییە سروشتییەكان، ئاو، تەندروستی، شێرپەنجە و چەند بابەتێکی دیکە و چەندین میوان لە سەرتاسەری جیهاندا گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن.

بۆچی گرنگە: دیدارەکە لەكاتێكدایە ناوچەکە و جیهان بە قەیران و ئاڵۆزی و پێكدادانی گەورەدا تێدەپەڕن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە لێواری لێكترازان و جەنگی هەرێمیدایە، پرسی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواش مەترسی داهاتووی جیهانن.

 

شەیری بکە لە: