تا کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی بەنداوی گۆمەسپان کۆتایی دێن

شەیری بکە لە:
تا کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی بەنداوی گۆمەسپان کۆتایی دێن

بەنداوی گۆمەسپان- KRG

ئاڤا نیوز


کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی بەنداوی گۆمەسپان تەواو دەکرێن، ئێستا نزیکەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی باراناوی گلداوەتەوە.  


لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا گەردی، سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی کاری بەنداوی گۆمەسپان بە ئاڤا نیوزی گوت: کارەکانی بەنداوی گۆمەسپان لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەم بۆ کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کۆتایی دێت.


ژمارەکان وادەڵێن: بودجەی پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان 95 ملیار دینارە، تا ئێستا 65% کارەکانی بەنداوی گۆمەسپان تەواو بوو، نزیکەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی باراناوی گلداوەتەوە؛ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق بەنداوێکی لەم شێوەیە دروستبکرێت. بەنداوەکە لەڕووی گەشتیاری، کشتووکاڵی، سامانی ماسی و ئاوی خواردنەوە سوودی دەبێت.


باکگراوند: بەنداوی گۆمەسپان گەورەترین بەنداوی سنووری پارێزگای هەولێرە و سێیەم گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ بەرزییەكەی 70 مەتر و درێژییەكەی 512 مەترە، توانای گلدانەوە و ئەمباركردنی 115 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و ڕووبەرەكەی شەش ملیۆن و 125 هەزار مەتر سێجایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان