حکومەت هاوكاریی هاووڵاتییانی گەڕاوەی دەرەوەی وڵات دەکات

شەیری بکە لە:
حکومەت هاوكاریی هاووڵاتییانی گەڕاوەی دەرەوەی وڵات دەکات

سیستەمی گەڕاوەی نیشتمانی- KRG

ئاڤا نیوز


حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سیستەمی گەڕاوەی نیشتیمانی "NRM - National Referral Mechanism" بۆ پشتیوانیكردنی هاووڵاتییانی گەڕاوەی دەرەوەی وڵات؛ پاڵپشتیی دارایی و مەعنەویی ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە.


لێدوانی فەرمی: ناز جەلال، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان ڕایگەیاند: سیستەمی گەڕاوەی نیشتمانی NRM" لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان، بە پاڵپشتیی دارایی یەکێتیی ئەوروپا و ڕێکخراوی كۆچی نێودەوڵەتی IOM دانراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستەمی گەڕاوەی نیشتمانی "NRM" بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بەو هاووڵاتییانەیە کە لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە، تا دووبارە جێگیربوونەوەیان لە کۆمەڵگە.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی هاووڵاتییانی گەڕاوە دەکات، تا دووبارە تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە؛ لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە 198 هاووڵاتیی گەڕاوە لەو خزمەتگوزارییانە سوودمەند بوونە و لە ماوەیەکی نزیکدا لە پارێزگای دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکان هەمان سیستەم پەیڕەو دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: