شەعلان کرەیم لە بەربژێر بوون بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق كشایەوە

شەیری بکە لە:
شەعلان کرەیم لە بەربژێر بوون بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق كشایەوە

شەعلان كرەیم- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی تەقەدووم، کشانەوەی خۆی لە بەربژێربوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنەکەی ڕاگەیاند.


بۆچی گرنگە: پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پشکی سوننەیە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ مانگ بەسەر کۆتا دانیشتن تێپەڕیوە، هێشتا چارەنووسی ئەو پۆستە یەکلا نەکراوەتەوە.


راگەیێنراوی فەرمی: شەعلان کرەیم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی تەقەدووم ڕایگەیاند: "کاتێک ڕێککەوتنی نێوان زۆرینەی سەرکردە سیاسییەکان و پێکهاتە جیاوازەکان کرا بۆ ئەوەی من بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر بکەن، من بەدوای پۆست و ناوبانگەوە نەگەڕاوم".


زانیاریی زیاتر: "کشانەوەی خۆم وەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕادەگەیێنم، هاوکات دەستلەکار دەکێشمەوە لە هەموو فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکانی ژێر قوبەی پەرلەمان و لەمەودوا وەکو نوێنەرێکی سەربەخۆ کاردەکەم". شەعلان كرەیم وای گوت.


ئەمەش بزانە: ڕۆژی 14-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا، لەوکاتەوە ئەنجوومەنەکە بێ سەرۆکە.


باکگراوند: ڕۆژی 13-01-2024، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو. دوای دوو دانیشتن لەو ڕۆژەدا و بەڕێوەچوونی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن شەعلان کرەیم نەیتوانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: