وەزیری پەروەردە: لیستی مامۆستایانی وانەبێژمان بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروەردە: لیستی مامۆستایانی وانەبێژمان بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە و ئەوانیش ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراقی دەكەن.


وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بڕیارە لەمەودوا مووچە لە سەرجەم کێشەکان جیابکرێتەوە و مانگانە لە کاتی خۆیدا بنێردرێت، بە گرێبەستکردنی مامۆستیانی وانەبێژیش بەشێکە لەم ڕێککەوتنە.


لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانمەوانیدا ڕایگەیاند: لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژمان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، ئەنجوومەنی وەزیرانیش داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات، کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات کە شایستە داراییەکان جێبەجێبکات.


لە لایەکی دیکەوە: وەزیری پەروەردە گوتی: 23ی 6ی 2024، تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12کان دەستپێدەکات و هیچ بڕیارێکیش نییە کە دوا بخرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان