لێدوانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە بۆ ئاڤا نیوز

شەیری بکە لە:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە بۆ ئاڤا نیوز دەڵێت، دەبێت هەموو هێزە سیاسییەکان لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕێکبکەون. 

 

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوز لەبارەی ئەوەی "ئایا بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردن دەکرێت؟" دەڵێت: دەبێت هەموو هێزە سیاسییەکان لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕێکبکەون لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە 17-04-2024 بەشداریی لە هەشتەمین دیداری سلێمانی کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد. 

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی گوتارەکەی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە ڕایگەیاند: "دەتوانین بە بەشداری و ڕەزامەندی هەموو لایەک هەڵبژاردن بکەین".

شەیری بکە لە: