بەرهەم ساڵح: ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو مەترسییەکی گەورە دەچن

شەیری بکە لە:
بەرهەم ساڵح: ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو مەترسییەکی گەورە دەچن

ئاڤا نیوز

 

بەرهەم ساڵح لە گوتارێکیدا لە دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەرووی گیروگرفتێکی زۆر بووەتەوە و دەبێت عێراق لێیان دوور بێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەشتەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی لەژێر ناونیشانی"ململانێکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست"  دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت؛ ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و کەسایەتی لە هەرێمی کوردستان، عێراق، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا، گفتوگۆ لەسەر پرسە سیاسی و ئابووری و ژینگەییەکان دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: بەرهەم ساڵح، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداری زانكۆی ئه‌مریكی - سلێمانی لە گوتارێکدا گوتی: "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووچاری قەیرانی گەورە، ململانێ و گرژی زۆر بووەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی جیهان هەبووە".

 

زانیاریی زیاتر: بەرهەم ساڵح پێیوایە، دەبێت عێراق و هەرێمی کوردستان ڕۆلیان لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە هەبێت و عێراق بەرەو سەقامگیری بڕوات و چارەسەری كێشەكان بكرێت.

 

شەیری بکە لە: