لە کەرکووک چەکێکی دیکەی قەرەبووکردنەوەی ماددەی 140 دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی عێراق 845 چەکی قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانی ماددەی 140ـی بۆ شاری کەرکووک ناردووە و ئامادەکاری بۆ دابەشکردنیان دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: کاکەڕەش سدیق، بەرپرسی ئۆفیسی لیژنەی ماددەی 140 لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سبەی دەست بە دابەشکردنی چەکەکان دەکرێت، بۆ هەر ڕۆژێک پەیوەندی بە 300 کەسەوە دەکرێت بۆ ئەوەی چەکی قەرەبووکردنەوەکەی وەربگرێت".

 

ئەوەش بزانە: پێشتریش بە چەند قۆناغێک ئاوارەکانی ماددەی 140 چەکیان بەسەر دابەشکراوە؛ هەر خێزانێك 10 ملیۆن دینار قەرەبوو وەردەگرێت.

شەیری بکە لە: