پارتی لە کەرکووک: هیچ ڕێککەوتنێک بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگار نەکراوە
- کوردستان
- 16 نیسان
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەرچەندە کورد خاوەنی زۆرترین کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، بەڵام عەرەب و تورکمان ڕازی نین پۆستی پارێزگار بۆ کورد بێت، بەم هۆیەوەش زیاتر لە سێ مانگە پارێزگار دانەنراوە.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە چوار مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، تاوەکو ئێستا پۆستەکانی پارێزگای یەکلانەکراوەتەوە، ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە چەند لایەنە براوەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی پارێزگار و پۆستەکانی دیکەی شارەکە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: "تاوەکو ئەمڕۆش هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەکراوە".
هۆکارە زانراوەکان: سازشنەکردنی لایەنەکان بۆ یەکتر هۆکاری ئەوەیە بەو ئاراستەیە بچن کە دەبێت پارێزگاری کەرکووک بە نۆرە بێت لەنێوان لایەنە براوەکاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوو کۆبونەوەی لەگەڵ هێزە براوەکانی کەرکووک کردووە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوە هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە هاتووچۆی کەرکووکەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە شارەکانیان